باج لەسەر سەوزەو میوەو گۆشتی هاوردە دادەنرێت

حكومەتی هەرێم بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی جوتیاران‌و بەرهەمی خۆماڵی، باج لەسەر سەوزەو میوەو بەروبوومی ئاژەڵی هاوردە دادەنێت.

بەپێی خشتەیەك كە دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردووەتەوە، لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی‌و پاڵپشتیكردنی جوتیاران حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، باج لەسەر سەوزە و میوەو بەروبوومی ئاژەڵی هاوردە دابنێت‌و ئەو بریارەش لە 5ی نیسانی 2018وە خراوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەركردنی ئەو بریارە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم ساڵانە لەكاتی پێگەیشتنی بەربوومە كشتوكاڵیەكانی ناوخۆدا‌و بۆ پاڵپشتیكردنی جوتیاران‌و بەرهەمی خۆماڵی، چەندین رێوشوێن دەگرێتەبەر، بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوە، لەوان زیادكردنی باج لەسەر ئەو بەروبوومانەی كە لەوڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەكرێن.