بانکى ڕافیدەین داوا دەکات دابەشکردنى موچە بە ئەلیکترۆنى بکرێت

بانکى ڕافیدەین لە بەیاننامەیەکدا داوا لە حکومەتى عیراق دەکات دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بە ئەلیکترۆنى بکرێت و پشتگیرى بانکەکەش بۆ ئەو کارە دەردەبڕێت.
ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەین لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشى ڕاگەیاندووە، داوا لە فەرمانگەکانى دەوڵەتى عێراق دەکەین هاوکاربن بۆ کردنى موچەى فەرمانبەران بەشێوەى ئەلیکترۆنى دابەشکرنى موچەى مانگانە بەو سیستمە لەجیاتى دابەشکردن بەدەست.

بانکەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، دەتوانرێت لە ڕێگەى بە ئەلیکترۆنیکردنى موچەوە قەرزەکانى پێشینەکان و خزمەتگوزارییەکان و قەرزەکانى تر لەڕێگەى بانکەوە و بەشێوەی ئەلیکترۆنى بدرێتەوە.

لە عێراق و هەرێمى کوردستان شێوازى دابەشکردنى موچە بەدەستییە لەکاتێکدا ئەوە چەندین ساڵە وڵاتانى جیهان کار بە سیستمى ئەلیکترۆنى دەکەن و لەگەڵ هاتنى سەرى مانگەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڕى موچەى هەر فەرمانبەرێک دەچیتە سەر هەژمارە بانکییەکەى.