عێراق بەشە بەنزینی سلێمانی زیاد دەكات و بەنرخێكی گونجاو ده‌درێت بە شۆفێران

ئەندامێكی ئەنجمومەنی پاریزگای سلێمانی  رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراقی بەڵێنی داوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیاد بكات و بەنرخێكی گونجاو بدرێت بە شۆفێران.


ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە “هەڤاڵ ئەبوبەكرپارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كۆبونەتەوە .”


ئەندامەكەی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە” لەكۆبونەوەكەدا نوێنەری وەزارەتی نەوتی عێراق بە پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی راگەیاندوە حكومەتی ناوەندی بریاریداوە بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی زیاد بكات و ئەوبەنزینەش تەنها دەدرێتە وێستگە حكومیەكان بۆئەوەی بە نرخێكی گونجاو بدرێت بە شۆفێران”


جێگەی ئاماژەیە لە ئیچستا لە سلێمانی نرخی لیتریك بەنزین بە هەموو جۆرەكانیەوە لەنێوان 575بۆ700دینارە.