ئێران ساڵانە 10 ملیۆن تۆن شیر بەرهەم دێنێت

وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران رایدەگەیەنێت: ساڵی رابردوو وڵاتەكەی 10 ملیۆن‌و 200 هەزار تۆن شیری بەرهەمهێناوەو هەناردەی 30 وڵاتی جیهانی كردووە.

حەسەن روكنی جێگری وەزیری كشتوكاڵی ئێران بۆ كاروباری بەرهەمە ئاژەڵیەكان، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ساڵی رابردوو 10 ملیۆن‌و 200 هەزار تۆن شیر لەوڵاتەكەی بەرهەمهێنراوەو پێشبینیش دەكات ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بۆ 10 ملیۆن‌و 500 هەزار تۆن بەرزببێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێران توانیویەتی شیرو بەرهەمەكانی هەناردەی 30 وڵات بكات‌و لەماوەی 15 ساڵی رابردووشدا ئێران یەكێك بووە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین شیری هەناردەی دەرەوە كردووە‌و پێداویستی زۆرێك لە وڵاتانیشی پڕكردۆتەوە.