نرخی كارەبای موەلیدە ئه‌هلیه‌كان دیاری كرا

نرخی پێدانی هەر سەعاتێك كارەبای موەلیدە بە هاولاتیان لە مانگی سێدا بە 36 دینار دیاری دەكرێت و خشتەیەكی نوێش بۆ پێدانی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی نیسان بڵاودەكرێتەوە.

 لەوبارەیەشەوە  سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بە 36 دینار دیاریكراوەو موەلیدەكانیش لە مانگی ئاداردا بەتێكڕایی لەنێوان  150 – 170  سەعات كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان  5 بۆ 6 هەزار دینار دەبێت. 

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكانیش بۆ مانكی نیسان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد: بەرنامەی موەلیدەكان بۆ پێدانی كارەبا رۆژانە لە سەعات 2:30 پاشنیوەڕۆوە  دەستپێ‌ دەكات و بۆ بەیانیانیش ئەگەر كارەبای نیشتیمانی نەبوو رۆژانە لەسەعات 7 بۆ 8:30 كاردەكەن، جگە لە رۆژانەی هەینی و شەممە،كەتیایدا لەبری بەیانیان، نیوەڕوان سەعات  یەك كارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن.

 ووتیشی: بۆ نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە 183 دینار دیاریكراوە، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.