عیراق 11 كێڵگەی نەوتی نوێی سنووری بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان دەخاتەروو

عاصم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: كە بەم نزیكانە وەزارەتەكەیان لەرێگەی رێكخستنی كۆنگرەیەوەكە  خولێكی نوێی مۆڵەتپێدان بۆ گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت لە 11 كێڵگەی نەوتی نوێی سنوریدا دەخاتەروو كە دەكەونە سەر سنورەكانی نێوان عیراق لەگەڵ ئێران و كوەیت و یەكێك لە كێڵگەكانیش دەكەوێتە ناو ئاوەكانی كەنداوەوە.

 وتیشی تائێستا لە كۆی 26 كۆمپانیای رێگەپێدراو 13 كۆمپانیای جیهانی نەوت خواستی خۆیان بۆ كاركردن لەو كیڵگە نەوتیانە پیشانداوەو 2 كۆمپانیای تریش بەنیازن بەشداری كێبركێی بەدەستهێنانی مۆڵەتی كاركردن لەو كێڵگانەدا بكەن.

 لەلایەكی دیكەوە  بەرپرسێك لە وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد كەوەزارەتەكەیان بەنیازە لە ئەنجامدانی گرێبەستە نەوتیەنوێكانی ئەمجارەدا بەشێك لە بەرهەمەنەوتیە لاوەكیەكان  لەداهاتی كۆمپانیاكان لابەرێت و بەوەش حكومەت برێكی كەمتر لە پارە بە كۆمپانیاكانی نەوت دەدات .