قوباد تاڵه‌بانی: هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، بێباك نین و هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد، هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ن.

مه‌به‌ست له‌و وته‌یه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ئاست هه‌ڵوێستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچه‌كانیان بێباك نین و یه‌كه‌م هه‌نگاوی باشكردنی بژێوی مووچه‌خۆران ده‌ستیپێكرد.

هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ش بۆ باشكردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ن.

ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه‌، كه‌ دوێنێ 28-3-2018  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ده‌ستكاری كردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران درا.