لەم وەرزەدا 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا دەدرێته‌ هاوڵاتیان

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە پێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە، ڕێژەی پێدانی كارەبا بۆ ئەم وەرزە لە نێوان 18 بۆ 20 كاتژمێر دەبێت.

حەمە ئەمین ھەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندوە”وەك وەزارەتی كارەبا پلان و بەرنامەی نوێمان بۆ پێدانی كارەبا لەم وەرزەدا داناوەو بە پێی ئەو توانایەی لەبەردەستماندایە نزیكەی 18 بۆ 20 كاتژمێر كارەبا بە ھاووڵاتییان دەدەین “.

ئاماژەی بەوەشداوە”دوو ڕۆژە بەھۆی ئەو بایكۆتەوە وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا لە دووكانو دەربەندیخان وەستێنراون و نزیكەی 200 مێگاوات كارەبا كەم بووەتەوە ، ئەگەر ئەو كێشەی بایكۆتە چارەسەر بكرێت، ئەوا دەتوانن 20 كاتژمێر كارەبا بدەن.”