وەزیری دارایی: لە ئێستادا داهاتى هەرێمی كوردستان ٧٢٠ ملیار دیناره‌

ڕێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند،  لە ئێستادا ٣١٧  ملیار لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت و ٣٧٥ ملیاریش داهاتى سامانە سروستییەکانی هەرێمە و هاوکارییەکانى ئەمریکای  ٢٥ ملیار دینارە  هەموو دەکاتە ٧٢٠ ملیار دینار  داهاتى مانگانەی هەرێمە.

وەزیری دارایی وتیشی  بە پێی سیستمی نوێی پاشەکەوت ئەوەى موچەکەی لە نێوان  یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزاربێت بری ٢٣% لە موچەکەى پاشەکەوت دەکرێت، ئەوەی لە ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ هەزاری هەبێت، لەسەدا ١٨ی لێدەبڕن، ئەوەشی لە سەر و ٤٠٠ هەزاری هەبێت بەپێی ڕێژەکەی بڕێکی لێدەبڕن، بەڵام لە ٤٠٠ هەزار کەمتر هیچی لێ نابڕن.

وتیشی، لەمەودوا موچەی وەزارەتی شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی و تۆڕی کۆمەڵایەتی پاشەکەوتی موچەیان هەڵوەشاوەتەوە و مانگانە موچە وەردەگرن.