لەمانگى شوباتدا 15 شوێن لە سلێمانى داخراوە

لە مانگى شوباتدا لە سلێمانى 15 شوێن بەهۆى سەرپێچیەوە داخراون و زیاتر لە 19 تۆن خواردن و پێداویستى بەسەرچوو لە ناوبراوە.
لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى ئامارى مانگى 2 “شوبات” بڵاو دەکاتەوە و بەپێى ئامارەکە لەو مانگەدا لیژنەکان سەردانى “3178 ” شوێنیان کردووە و لە ئەنجامى گەران و پشکنینەکانیان “288” شوێن بەهۆى سەرپێچیەوە سزادراون و “587” شوێنیش بەهۆى وەک پێویست پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەکانى کارکردنەوەى ئاگادار کراونەتەوە.
هەر بەپێى ئامارەکەى قائیمقامیەتى سلێمانى لە مانگى شوباتدا “15 شوێن بەهۆى جۆرى سەرپێچیەکەیانەوە داخراون و “3” شوێنیش دراونەتە دادگا.
لە ئەنجامى گەڕان و بەدواداوچنەکانى لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى لەماوەى ئەو مانگەدا 19تۆن و  67 کیلۆگرام خواردن و مەوادى بەسەرچوو زیان بەخش لەناوبراوە و کۆى ئەو غەرامەیەش کە لەو مانگەدا بۆ سەرپێچیکاران کراوە بڕەکەى” 22″ ملیۆن و “625” هەزار دینار بووە .