ژمارەی بەتەمەنەکان لە چین گەیشتە ٢٤١ ملیۆن کەس

لە کۆتایی ٢٠١٧دا ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵیەوەیە، گەیشتۆتە ٢٤١ ملیۆن کەس.

ئاژانسی شینخوا هەواڵێکی بڵاو کردۆتەوە کە پشتیبەستوو بە کۆمیسیۆنی کاری بەتەمەنەکان، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە ژمارەی بەتەمەنەکان لە چین گەیشتۆتە لەسەدا ١٧،٣.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی کاری بەتەمەنەکان، ڤو یوشاو ئاماژە بەوە دەکات کە چین بۆ یەکەمجار لە ١٩٩٩دا چووەتە ریزی کۆمەڵگە بەتەمەنەکانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەی بەتەمەنەکان گەیشتۆتە ٢٤١ ملیۆن و ئەو ژمارەیە لە ٢٠٥٠دا، دەگاتە ٤٨٧ ملیۆن و لەسەدا ٣٤،٩ ی کۆمەڵگە پێکدەهێنن.

چین خاوەنی یەک ملیار و ٧٠٠ هەزار دانیشتووە و یەکەم قەرەباڵغترین وڵاتی جیهانە و زۆر بەخێرایی ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاد دەکات.

بۆ یەکەمجار بۆ کۆنترۆکردنی ئەو خێرا زیادکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانیش، چین سیاسەتی سنووردارکردنی منداڵبوونی پەیڕەو کردووە و خێزانەکان دەتوانن تەنها یەک منداڵیان ببێت.