جگە لە دەروازەكانی سنوری نێوان هەرێم، عێراق دەروازەكانی تری داخست

بەپێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بڕیاردراوە جگە لە چوار مەرزی هەرێم نەبێت، باقی مەرزەكانی تر هەمووی دابخرێن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە، سەرجەم دەروازە سنوورییە ناڕەسمییەكانی عێراق دابخات جگە لە چوار دەروازەی سنووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران و توركیا نەبێت.

فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە نووسراوێكیدا كە ئاراستەی فەرماندەی سنوورەكانی ناوچەی یەكی كردووەو رایگەیاندووە: دوای پەیوەندیكردن بە (كازم عەقابی) بەڕێوەبەری دەستەی گشتی دەروازە سنوورییەكان، بڕیاریداوە بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییە ناڕەسمییەكان جگە لە چوار دەروازەی هەرێمی كوردستان، كە ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. دەروازەی سەیرانبەن لە پێنچوێن.
2. دەروازەی كێلێ لە دەڤەری پشدەر.
3. دەروازەی شۆشمێ لە تەوێڵە.
4. دەروازەی سرزیری لە ناوچەی كانی ماسی سەر بە پارێزگای دهۆك.