زیاتر لە250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی لەكۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا بەشدارن


وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد كە زیاتر لە250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی و عەرەبی لەكۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا بەشدارن.

لەلێدوانێكیدا بۆ  ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی روسی ،سەعد حەدیسسی رایگەیاند كە گەورە كۆمپانیاكانی جیهان و وەبەرهێنەران و رێكخراوە داراییە نێو دەوڵەتیەكان و سەركردە سیاسیەكانی جیهان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ پیشتیوانیكردن لەهەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی عیراق و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و سەرخستنی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوە كە لەكوەیت بەرێوەدەچێت.

حەدیسی وتیشی كە كە زیاتر لە لە250 دامەزراوەو كۆمپانیای جیهانی و عەرەبی لەكۆنگرەكەدا بەشدارن.

كۆنگرەی ئاوەدانكردەوەی عیراق كە لەماوەی 12و14ی ئەم مانگە لەكوەیت بەرێوەدەچێت لەلایەن هەریەك لەعیراق و یەكێتی ئەوروپاو كوەیت و نەتەوە یەكگرتوەكان و بانكی نێودەوڵەتیەوە سەرپەرشتی دەكرێت و واشچاوەڕوان دەكرێت كە زیاتر لە70دەوڵەت لەكۆنگرەكەدا بەشداربن و بەغداش خوازیارە بڕی 100 ملیار دۆلاری لەو كۆنگرەیەدا پێببەخشرێت لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا.