لەم ساڵدا باران بارین لەچاو ساڵی رابردودا نزیكەی 65 ملیمەتری كەمترە

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم بلاویكردوەتەوە لەم ساڵدا لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا لەچاو ساڵانی رابردودا تا ئێستا نزیكەی 65ملیمەتر كەمتر باریوە.

لەراگەیەنراوێكدا بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە “جیاوازی بارانی ئەم ساڵ و پارساڵ لە كۆی گشتی تۆماركراوی تاكو ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ,بەم شێوەی خوارەوە كەمترە .

سەنتەری پارێزگای هەولێر 65.6 ملم كەمترە
سەنتەری پارێزگای سلێمانی 66.4 ملم كەمترە 
سەنتەری پارێزگای دهۆك 56.5 ملم كەمترە
سەنتەری پارێزگای كركووك 76.3 ملم كەمترە
سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 52.8 ملم كەمترە