نرخەکانی نەوتی خاو بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ نرخەکانی نەوتی خاو بەرزبووەوە ئەویش بەھۆی بەھێزی خواست، و دابەزینی بەھای دۆلارەوە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، ھەتا کاتژمێر چوار و چلوچوار  خولەکی سپێدەی ئەمڕۆ دووشەممە، نەوتی خاوی برنت بەرزبووەو، بەرمیلێکی  گەیشتە ٧٠ دۆلار و  ٤٩ سەنت.

ھەروەھا  نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس، ٢٠ سەنت بەرزبووە، و بەرملێکی بە ٦٦ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتی خاو بریتیە لەوەی کەمبوونەوەی  نەوتی خاوی کەڵەکەبوو لەبازاڕەکانی جیھاندا دوای رێکەتنەکەی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ڕوسیا، کە لەسەرەتای ساڵی ڕابردووە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و وابریارە ھەتا کۆتایی ئەمساڵ کاری پێ بکرێت. 

ھەروەھا ھۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی  نرخەکان بریتییە لە بەھێزبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، و دابەزینی بەھای دۆلاری ئەمەریکی.