نرخی نه‌وت له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدایه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 70 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 27 ی كانوونى دووه‌مى 2018 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 70 دۆلار و 15 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 66 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.