ستیڤن تچۆ،ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌

ئاژانسی  رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوە بڵاویكرده‌وه‌ ،بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ناوه‌كه‌ی بكات ، (ستیڤن تچۆ) وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری  پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ .
 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ باراك ئۆباما دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌م جار به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ ،  گۆرانكاری له‌ پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان كرد و   زۆربه‌ی  وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای گۆڕی له‌وانه‌ش وه‌زه‌یرانی ده‌ره‌وه‌ و  به‌رگری و  گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا .