پیاوانی دەوڵەمەند لە چاوی خانمان سەرج ڕاکێشترنن

لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دەری دەخەن ئەو پیاوانەی دەڵەمەندن و پارەیان زۆرە تەنها بە بڕی ١٠ هێندە  دوو پلە لەچاوی خانمان سەرج ڕاکێشتر دەبن  .

 لە ئەنجامی توێژینەوەکە لە ئەمریکا و ئەوروپا و چین ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی دە هێندە پارەیان زیادتر هەیە ٢ پلە سەرج ڕاکێشتر لەلای خانمان دەرکەوتون، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو خانمانەی ١٠ هەزار جار لەوانەی دیکە دەوڵەمەندتر بون بەڕێژەیەکی کەم لای پیاوان سەرنج ڕاکێش بون .

ئەنجامدەری توێژینەوەکە بەناوی “جۆن سپیکمان” بە “زە تایم”ی وتووە پیاوانی دەوڵەمەند لە چاوی خانمان سەرج ڕاکێشترنن و هەتا بڕەکەی زیادتر بێت ئەوا ڕێژەی سەرنج ڕاکێشیەکەی زیاد دەکات، بەڵام لای پیاوان بە پێچەوانەوەیە و جوانی خانمان و شێوەی دەرەوەیان گرنگی زیادتری هەیە و دەوڵەمەندی کاریگەری ئەوتۆی نیە .

ئەمەش ئەوە دەردەخات چۆنێتی بیرکردنەوەی خانمان بەشێوەیەکی گشتی لە پیاوان جیاوازە و هەریەکەیان شێوازێکی تەماشاکردنیان هەیە و بیر لە پەیوەندیەکانیان دەکەنەوە .