له‌ سلێمانی کۆنسێرتی گەورەی موعین بەڕێوەدەچێت

ئەمرۆ کۆنسێرتی گەورەی موعین ئەسفەھانی لە شانۆی رۆمانی لەناو  پارکی ھەواری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

هونەرمەندی گەورەی فارس موعین ئەسفەهانی لەچەند رۆژی رابردودا بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک گەیشتە شاری سلێمانی و ئەمڕؤ لە شانۆی رۆمانی لە پارکی هەواری شار لە سڵێمانی کۆنسێرتەکەی بەڕێوەدەچێت کە دەزگایی میدیایی کوردسات سپۆنسەری دەکات.

هاوکات وابڕیارە سبەینێ لە هۆتێل های کریست لە سلێمانی کۆنسێرتێکی تر سازبکات.

لەکۆنسێرتەکەشدا موعین ئەسفەھانی گۆرانی کوردی و چەند سوپرازێکی بۆ ھەواداران و ئامادەبوانی کۆنسێرتەکە ئامادەکردووە،ھەموو ئامادەکارییەکانی کۆنسێرتەکەش تەواو بووە.