دادگایەکی ئەمریکا تۆمەت ئاراستەی بەڕێوەبەری ھاڵک بانک دەکات


دادگایەکی شاری نیویۆرک، بەرێوەبەری جێبەجێکردن لە “ھاڵک بانک”ی تورکیا تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ئەو سزا نێودەوڵەتیانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی .

دادگاکە شەش تۆمەتی ئاراستەی “محەمەد ھاکان ئەتاڵا”ی تورکی کردۆتەوە کە بەرێوەبەری جێبەجێکردن بووە لە “ھاڵک بانک”ی تورکیا کە زۆرینەی خاوەندارێتی ئەو بانکە بۆ حکومەت دەگەرێتەوە ،بەپێی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە ئەتاڵا پەیوەندی لەگەڵ “رەزا زەراب”ی سەرمایەداری تورکی بەرەچەڵەک ئێرانی ھەبووە کە تێوەگلاوە لە دۆسێی سپی کردنەوەی پارە لە بەرژەوەندی ئێراندا ، ئەمریکا پێی وایە ئەتاڵا سزاکانی ئەمریکای سەر ئێرانی پێشێل کردووە ، ماوەی چەند ھەفتەیەکە ئەتاڵا لە دادگایەکی شاری نیویۆرک دادگایی دەکرێت دەستەی سوێند خۆرانی ئەو دادگایەش گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە تاوانبارە بە پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران .