مەرزی پەروێزخان کرایەوە

لەئێستادا ئەو خاڵە سنوریانەی نێوان دەوڵەتی ئێسلامی ئێران و کوردستان کە ماوەی چەند مانگێکە داخراون کرانەوە و کارکردن تیایدا دەستی پێکردەوە.
ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانان لەکەلار ڕایگەیاند” بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١/٢ دەروازەی سنوری پەروێزخان بەفەرمی بەڕوی بازرگانانو ھاوڵاتیاندا کرایەوە و لە کاتژمێر ٨ بەیانیەوە ئاسای بۆتەوە”.
وتیشی” کردنەوەی ئەمجارە بەفەرمیە و ھیچ کاتێکی دیکە داناخرێت بۆ چەند کاتژمێرێک نیە کە کرابێتەوە بەتەواوی کارکردن ئاسای بۆتەوە”.
ئاماژەی بەوەژدا تائێستا بەڕێوە بردنی مەرزەکان ھەر بەو کارمەندانە بەڕێوە دەچێت کە پێشتر کاریان تێدا کردووە.
ئەحمەدکەلاری ڕاشیگەیاند بەتەواوی ئاگادارنین کە مەرزی حاجی ھۆمەرانیش کرابێتەوە یان نا بەڵام کردنەوەی پەروێزخان فەرمییە.