وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستێكی لەگەڵ دوو كۆمپانیای كوەیت و ئیماراتدا ئیمزاكرد

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد وەزارەتەكەیان كۆتا گرێبەستی قۆناغی چوارەمی پێدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای  ئەنەرجی   كوەیتی و  دراكون ئۆیڵی  ئیماراتی ئیمزاكرد بۆ پەرەپێدانی  9 كێڵگەی نەوتی دۆزارەوە .
عاسم جیهاد   وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بە سۆمەریەنیوزی ڕاگەیاندووە وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستی لەگەڵ دوو كۆمپانیای كوەییت و ئیماراتدا ئیمزاكرد بەپێی ناوەڕۆكی گرێبەستەكەش كومپانیای  ئەنەرجی   كوەیتی خاوەنی لەسەدا  70  پشكەكانی كێڵگە نەوتیەكەیەو كۆمپانیای  دراكون ئۆیڵ ی ئیماراتیش خاوەنی لەسەدا  30 یە  هاوكات بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای  ئەنەرجی  كوەیتی ئاماژەی بەوەكردووە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و كۆمپانیاكەمان لە ساڵی  2010  وە دەستی پێكرد كاتێك كۆمپانیاكەیان دوو گرێبەستی لە قۆناغی سێەمی پێدانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق ئیمزاكرد بۆ پەرەپێدانی كێڵگە غازییەكانی  سیبا   و  مەنسوریە لە ئێستاشدا لە كارەكانی لەعیراق بەردەوامە.