سەرۆکی ژووری بازرگانی پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری گشتی فاروق گروپ

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، د.سەلام عبدوڵلە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/١٠ پێشوازیکرد لە (زرنگ فاروق مەلا مستەفا) بەڕێوەبەری گشتی فاروق گروپ.

بەڕێوەبەری گشتی فاروق گروپ، لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باسی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان کرد لە پارێزگای سلێمانی، باس لە چۆنیەتی کارئاسانی زیاتر کرا بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران، بەتایبەتی بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ وە ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە ناوخۆی پارێزگای سلێمانی.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گەیاندنی هەموو ئەو کێشەو گرفتانە بونەتە ئاستەنگ لەبەردەم بازرگانان و وەبەرهێنەران بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەژووری بازرگانی لەگەڵ وەزارەتەکانی عێراق لەپەیوەندیدایە لەکاتی هەر کێشەو گرفتێک کە بۆ بازرگانان دروست دەبێت، وە لەماوەی ڕابردوودا بە هەوڵی ژووری بازرگانی توانیمان ڕێگەی هاتنی ئاسنی سکراب لە شارەکانی خواروی عێراق بۆ هەرێمی کەردستان بکەینەوە کەماوەیەکی زۆربوو ڕێگە نەدەدرا ئاسنی سکراب بێتە شارەکانی هەرێم،هەموو گرفتەکانی بەردەم پیشەسازی و بازرگانیمان گەیاندۆتە لایەنی پەیوەندیدارو لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ باشکردن و بەرەوپێشبردنی کارەکانیان.