کۆنسوڵی هندستان: سەردانی شاندی بازگانی بۆ سلێمانی سەوکەتوبوو.

لەدوای دوو ڕۆژ مانەوەی شاندێکی بازرگانی ووڵاتی هندستان ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی و ڕێکخستنی دیداری دانیشتنی ڕوبەڕوو لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای سلیمانی بەسەرکەوتوانە شاندە بازرگانیەکە گەڕانەوە.
(ساتوش کۆمار) کۆنسوڵی گشتی هندستان بە وەکالەت، لەدوای گەڕانەوەی شاندی بازرگانی ووڵآتی هندستان ڕایگەیاند” لە ڕاستیدا ئەندامانی شاندەکە دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن بەو سەرکەوتنەی بەدەستیان هێناوە لە ڕێگەی سەردانەکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی و ڕێکخستنی نایابی دیدارەکان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها کۆبوونەوەی B2B لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان و بازرگانان”.
کۆنسوڵی گشتی هندستان ئاماژەی بەوەشدا” ئەم سەردانە لەبەرچاو دەگیرێت زیادکردنێکی زۆر گرنگبو بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لەشاندێکی بازرگانی ووڵاتی هندستان وە ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆ و لەنزیکەوە بینینی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ شاندی بازرگانی هندستان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ زیاتر لێکنزیکردنەوەی بازرگانانی ناوخۆ لەگەڵ تەواوی ووڵاتانی جیهان ئەمەش بە بانگهێشتکردن و دیداری ڕوبەو لەگەڵ خاوەنکارون و کۆمپانیا جیهانەکان بۆ پارێزگای سلێمانی.