نرخی هێلكە بەرزبووەوە

بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە بە رادەیەكە كە هەر كارتۆنێك لە هێلكە چوار بۆ پێنج هەزار دینار سەرباری نرخەكەی بووە.

هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخەكان، راگرتنی هاوردەكردنی هێلكەیە لە دەرەوەی وڵات و رێگەنادرێت لە دەروازە سنوورییەكانەوە هێلكەی ئێرانی و توركی بێنە بازاڕەكانەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەبارەی بڕیارەكەیەوە دەڵێت، “مەبەست لێی پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی خۆماڵی و برەودانە بە كاری خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر” و جەختدەكاتەوە، ئەو هێلكەیەی ئێستا لە بازاڕی ناوخۆدایە، بەشی خۆژێنی و پڕكردنەوەی پێداویستیی هاوڵاتییان دەكات و لە كاتی پێویستدا جارێكی دیكە رێگە بە هاوردەكردنی هێلكە دەدرێت.