ژمارەیەک کادری مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی دەکەن

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبای و پشتیوانیکردن لە بەرەو پێشچونی بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک کادری مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.
نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ڕێکەوتی 5/5/2024 پێشوازیکرد لە ژمارەیەک کادری مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکی سلێمانی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکە و هیوایخواست بەپشتیوانی و هاوکاریکردنی هەموان کارە بازرگانی و پیشەسازیەکان لە پارێزگای سلێمانی بەرەو پێشبڕوات.