هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 32% زیادیکردووە

دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاریی ئابووری بڵاویکردەوە، هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەرێژەی 32% زیادیکردووە.

بەگوێرەى داتاى دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژکاری ئابووری، کۆی هەناردەکردن لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا بە بەهاى دوو ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە و ماددە خۆراکییەکان زۆرترین کاڵاى تورکى بووە کە بۆ عێراق هەناردە کراوە.

هەروەها هەناردەکردنی کاڵاى جۆراوجۆر لە تورکیاوە بۆ عێراق بەتایبەت زێڕ بەرێژەی 49% زیادیکردووە و رێژەی ئامێر و ئامڕازەکانی گواستنەوەش بەرێژەی 35% زیادیکردووە.