سەردانی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن و داوا دەکەن ژووری بازرگانی پشتیوانی توانا و کارە دەستیەکانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانبێت.

نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی 2024/5/5 پێشوازیکرد لە ژمارەیەک ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی پارێزگای سلێمانی.

لە سەردانەکەیاندا ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان ڕایانگەیاند” دەمانەوێت وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هاوکار و پشتیوانمانبن لە ناساندن و بەبازاڕکردنی کارە دەستی و تواناکانی کورتەباڵاکان لە کاتی بەڕێوەچونی پێشانگا جۆراو جۆرەکان لە پاریزگای سلێمانی بۆئەوەی بتوانین لەنزیکەوە بەرهەمەکانمان بە هاوڵاتیان ئاشنابکەین”.

نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخۆشحاڵیەوە ڕەزامەندی تەواوی دەربری بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکان بەڵێنی پێدان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی گفتوگۆبکەن بۆ دابینکردنی شوێنی تایبەت بە نمایشکردن و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان و تواناکانی کورتەباڵاکان.