داشکاندنی گومرگی ئاژەڵی زندوو ڕۆژی هەینی دەچێتە بواری جێ بەجێکردن

داشکاندنی گومرگی ئاژەڵی زندوو ڕۆژی هەینی دەچێتە بواری جێ بەجێکردن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بروسکەیەکی بەژمارە ۲٠۲٤/۱۱ ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی گومرگ کردووە لە ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۳/۲۸ دەربارەی داشکاندنی گومرگی ئاژەڵی زندوو .

لەبروسکەکەدا ئەوەهاتووە” ئاماژە بەکۆبونەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۳/۲۷ بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو بەرژەوەندی گشتی رەسمی گومرگی سەرئاژەڵی زندو هاوردەکراو لە جۆرەکانی (مانگا، جوانەگا و گۆلک ، مەڕ و بزن) بەڕێژەی لەسەدا پەنجا (٥٠٪) کەم بکرێتەوە”.

لەبارەی جێبەجێکردنی کەمکردنەوەکە بروسکەکەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ دەڵێت” ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۳/۲۹ ەوە بخرێتە بواری جێبەجێ کردن”.

لەکۆتای بروسکەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بۆماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت و پێداچونەوەی پێدا دەکرێت.