ئەڵمانیا گەورەترین هەناردەکاری شۆکۆلاتەیە لە ساڵی 2023 دا

بەگوێرەی زانیارییەکانی یۆرۆستات، ئەڵمانیا گەورەترین هەناردەکاری شۆکۆلاتەیە لەساڵی 2023 دا لەنێو وڵاتانی ئەوروپادا.

نووسینگەی ئامارەکانی ئەوروپا رایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی رابردوودا بڕی 867 هەزار تۆن شۆکۆلاتەیان هەناردەی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کردووە.

ئەمەش زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمەکەیە لە ئەڵمانیاوە بەرێژەی 2٪ بەراورد بە ساڵی 2022 و بەراورد بە ساڵی 2013 بەڕیژەی 35٪ زیادیکردووە.

ئەڵمانیا لە ساڵی 2023 دا نزیکەی 221 هەزار تۆن شۆکۆلاتەی هەناردەکردووە، نزیکەی 26٪ـی هەناردەی یەکێتی ئەوروپا پێکدەهێنێت، دواتریش هۆڵەندا دێت بە هەناردەکردنی بڕی 123 هەزار تۆن، پۆڵەندا لە پلەی سێهەمدایە بە هەناردەکردنی بڕی 115 هەزار تۆن، هاوكات هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا و ئیتاڵیا سێ چارەکی هەناردەی شۆکۆلاتەی ئەوروپا پێکدەهێنن.

لەبارەی هاوردەكردن بەگوێرەی ئامارەكە، بەریتانیا گەورەترین هاوردەکاری شۆکۆلاتەیە لە ئەوروپادا بە هاوردەکردنی نزیکەی 315 هەزار تۆن، دواتریش ئەمریکا زۆرترین بڕی شۆکۆلاتە دەکڕێت بەبڕی 72 هەزار تۆن و رووسیا سێیەم هاوردەکارە بەبڕی 65 هەزار تۆن.

بۆ ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک نرخی شۆکۆلاتە بەرز دەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاکاو کە 10 هەزار دۆلارە بۆ هەر تۆنێک، بەمەش نرخەکەی بۆ چوار هێندە بەرزبووەتەوە بەهۆی کەمی بێبەرهەمی درەختەکانی کاکاو  لە وڵاتانی ئەفریقا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە.

 

 

 

 

بەسوپاسەو وەرگیراوە لە : کەناڵ8