وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: پێنجشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كەمێك لەمەوبەر ئاشكرایكرد، سبەی چوارشەممە تەواوکاری مانگی شەعبانەو دوسبەی پێنجشەممە، یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.

ئاوێنە: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، مانگ لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان نەبینراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆیە سبەی چوارشەممە 22/3/2023 تەواوكاری مانگی شەعبانەو دوسبەی پێنجشەممە 23/3/2023 یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.