ئێران گۆڕانکاری لە تومەندا کرد

حکومەتی ئێران دوو جۆری نوێی دراوی هەزار و دوو هەزار تومەنی خستە بازاڕەوە کە چوار سفری لێکراوەتەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس ئەمڕۆ چوارشەممە دوو جۆری نوێی دراو خراوەتە بازاڕەکانی ئێراونەوە لە جۆری هەزار تومەنی و دوو هەزار تومەنی کە چوار سفریان لێکەمکراوەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەشداوە، گۆڕانکاری کراوە لە دیزاین وژمارەی سفرەکانی پارەکە.

ئەم دراوە کاغەزییە لە سەردەمی بەڕێوبەری پێشووی بانکی ناوەندی ئێران تۆمارکراوە و ئەمڕۆ خراوەتە بازارەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نرخی تومەن بەشیکی زۆری بەهاکەی لەدەستداوە و لە بازاڕەکانی هەریمی کوردستاندا سێ ملیۆن ١٢٥ هەزار تومەن بەرامبەر بە١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە مامەڵەی پێوەدەکرێت.