یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان پیرۆزبایی لە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەکات

شاندێکی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان/ لقی سلێمانی، سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کرد بەمەبەستی پێدانی چەپکە گوڵی رێزلێنان و سوپاسنامەی یەکێتییەکەیان بۆ ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی ژوور بە چالاکترین ژووری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق.

یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان/ لقی سلێمانی رایگەیاند زۆر خۆشحاڵین کە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەم خەڵاتەی پێ بەخشراوە، داواکارین بتوانین کاری هاوبەش زیاتر بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکان بین.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕە‌حیم فەرەج، جێگری سەرۆک و بابان ئە‌حمەد، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور، پێشوازیان کرد لە شاندێکی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان/ لقی سلێمانی

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند ”بەخێرهاتنی بەرێزتان دەکەین و زۆر سپاستان دەکەین، هیوادارین بتوانین لەگەڵ یەکێتی ئەندازیاران کاری هاوبەش بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری کيشەو فردتەکان بین، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ سەرجەم ڕيکخراوەکان، هیوادارین بتوانین ڕەشی ئابووری سلێمانی گەشەکردنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت”.