کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو

بەئامادەبونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەردوو جێگرەکەی و تەواوی ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ژوور بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی ئەو کێشە بازرگانی و پیشەسازیانەکرا کە بازرگانان بۆیان دروستووە هەوڵادان بۆ چارەسەرکردنیان و گەیاندنی ئەو کێشەو گرفتانەی ڕۆژانە دێتە پێش بۆ بازرگانان و پیشەسازان.

بەشێکی کۆبونەوەکە باسکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بوو لەگەڵ لەگەڵ وڵاتانی جیهان و گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کار زیاتر برەخسێنرێت.