یاخیبونەکەی ڤاگنەر نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای بازرگانی ئاسیادا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی شەممەی رابردو یاخیبونێکیی کورتی گروپی سەربازی تایبەتی ڕوسیا ڤاگنەر ترسی لە گێژاوی سیاسی لە ڕوسیا و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی لەسەر دابینکردنی نەوت لەلایەن یەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی جیهانەوە لێکەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی مامەڵەکاندا نەوتی برێنت 0.42 سەنت واتا بەڕێژەی 0.57%ی نرخەکەی بەرزبوەوە و یەک بەرمیل گەیشتە 74.27 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 0.33 سەنت واتا بەڕێژەی 0.48%ی نرخەکەی بەرزبوەوە و بەرمیلێک بە 69.49 دۆلارە.

ی ئەم مانگە ڕوسیا خۆی لە پێکدادان لەنێوان سەرکردایەتی مۆسکۆ و یڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی ڤاگنەر بەدور گرت، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکە لە شاری ڕۆستۆڤ لە باشوری ئەو وڵاتە بە ڕێککەوتنێک کشایەوە کە پێشڕەوی خێرای بەرەو پایتەختی وڵاتەکەی ڕاگرت.

بەڵام ئەم قەیرانە پرسیاری لەبارەی دەسەڵاتی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە دەسەڵات و نیگەرانییەکانی لەبارەی ئەگەری پەککەوتنی دابینکردنی نەوتی ڕوسیا دروستکردوە..

شرۆڤەکارانی کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس ڕایانگەیاندوە، ڕەنگە نرخی نەوت کەمێکی دیکەش بەرزببێتەوە بەهۆی مەترسییەکان لەسەر گرژییە ناوخۆییەکانی ڕوسیا و ببێتە هۆی پچڕانی دابینکردنی نەوت یان کاریگەری نەرێنی بەرچاو لەسەر دابینکردنی نەوتی داهاتو.