دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ساتێکیش راناوەستێت

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، هاتوچۆی گەشتیاریی لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی گەشتیاریی بەردەوام دەبێت و بۆ ساتێکیش راناوەستێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویکردەوە، “ئاگاداری سەرجەم بازرگان و شۆفێران دەکەین کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هاتووچۆی بازرگانی و کاروباری گومرگی رادەگیرێت بۆ ماوەی  24کاتژمێر و لە دووەم رۆژی جەژندا ئاسایی دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبین و بۆ ساتێکیش راناگیرێت لە رۆژانی پشوو و جەژنەکانیشدا”.