ھۆڵەندا باڵیۆزخانەکەی لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە شاری ھەولێردەکاتەوە.

حکومەتی ھۆڵەندا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سێشەممە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تارانی پایتەختی ئێران و کونسوڵخانەکەی لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بۆ درێژەدان بە چالاکییە سیاسییەکانیان.

رۆژی شەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا، بەھۆی رەوشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بڕیاریدا باڵیوزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و کونسوڵخانەکەیان لە ھەولێر دابخات، لەئێستاشدا بڕیاریی داوە جارێکی دیکە باڵیۆزخانە لە تاران و کونسوڵخانەکەی لە ھەولێر بکاتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

سەرچاوە کوردسات نیوز