نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی بەشداری ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال دەکات.

رێکەوتی 14/4/2024، لە 36هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالدا، (خالدی حاجی عەلی) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،  وەک نوێنەری ژوور بەشداری لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالکرد و سەردانی مەزاری دێبنەی لە ناحیەی ڕزگاری لە گەرمیان کرد و هاوخەمی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری گەیاند بەکەسو کاری ئەنفالکراوان .

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆک وەزیران لە کفری، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە.

نوێنەری ژووری بازرگانی سلێمانی، لە هەمان ڕۆژدا لە قەزای کفری، بەشداری لە کردنەوەی پەیمانگای تەکنیکی کفری و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانکرد، کە لە لایەن بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری حکومەتی هەرێمەوە کرایەوە.