ژمارەیەک لە کۆمپانیا بەشداربوەکانی پێشەنگای بیناسازی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد

ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیا بەشدار بووەکانی یەکەمین پێشەنگای بیناسازی، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لە لایەن یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازیان لێ کرا.

ئەو خاوەن کۆمپانیایانە لە دەرەوەی عێراق ھات بوون بە مەبەستی بەشداری کردن لە یەکەمین خولی پێشەنگای بیناسازی و بەمەبەستی گەیاندنی پێشنیاز و بیرۆکەکانیان ڵە بارەی پێشەنگاکە و بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد.

یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا داوایی کرد، پێویستە کارگەکانتان بھێنە ھەرێمی کوردستان و لێرە پڕۆژەێ وەبەڕھێنان ئەنجام بدەن، تەنھا بیر لە کاری بازرگانی و ناردنی کاڵا نەکەنەوە”.