ھاڕە بە دۆلار دەکرێت

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، سێیەمین پاکێج بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕاگەیەندراوەو ئامانجی بانکی ناوەندیش ئەوەیە کە نرخی دۆلار بۆ نرخی ١٣٢ هەزار لە بازاردا دابەزێت کە کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندن بەشێوەیەکی بەرچاو.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لەبانکی ناوەندی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، “بانکی ناوەندی پشت دەبەستێت بەو ڕێگایانەی کە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان باشتر دەکەن‌و ئاسانکاریی دەکەن لەپرۆسەی حەواڵەی دەرەکی”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەوکەسانەشی کە بازرگانی زۆر گەورە ناکەن دەتوانن لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە داواکاری پێشکەشبکەن بۆ کڕینی دۆلارو کارەکان ڕایی دەکرێت بەشێوەیەکی سروشتی‌و بەنرخی فەرمی دۆلارییان پێدەفرۆشرێت.

جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان دەشڵێت، “ئێمە پاڵپشتی بەکارهێنانی دینار دەکەین‌و ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکەین کە پێویست ناکات مامەڵەکانیان بکەن بەدۆلارو ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاقیش پاڵپشتی دراوی نیشتمانی دەکات‌و دەمانەوێت نرخی دۆلار جێگیربێت‌و چەند ڕێکارێکیش گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بەدۆلار”.

هاوکات بریارە هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عيراق پەسەند بکرێت کە ئەوەش راستەوخۆ هارە بە نرخی دۆلار دەکات