کێڵگە پەلەوەریەکان زیانی حەوت مانگی راگەیاند

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی زیانی خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی مریشکی لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵ راگەیاند.

نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی ڕاگەیاند “کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە بۆتەهۆی زیانگەیاندن و زەرەری بەردەوام بەکەرتی پەلەوەر لەوانە گرانبونی عەلەف چوار مانگ پێش ئێستا بە ٤٤٠ دۆلار بووە ئێستا بۆتە ٥٨٠ دۆلار وە نرخی هەر جوجکێک ٣٥ سنت بووە ئێستا بۆتە ٧٥ سنت وە نرخی سوتەمەنی، گرانبووە لیترێک گاز لە ٣٥٠ دینارەوە بووە بە ٨٠٠ دینار وە یەک تۆن غاز بە ٤٠٠ هەزار دیناربووە ئێستا بۆتە ٩٥٠ هەزار دینار”.

راشیگەیاند “بەردەوامی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئابی و نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ لەناو مریشکی کێڵگەکاندا هۆکارێکی دیکەی زیانی خاوەن کێڵگەکان کە لە ٪٦٠ بەرهەمی هۆڵکانی مریشکی لەناوبردووە کە ئەو هۆکارانە بۆتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕدا”.

ئاماژە بەوەشدەکات “لەئێستادا لە ٪ ٥٥ هۆڵەکانی گەورەکرنی مریشک بەهۆی نەخۆشی و گرانبونی پێداویستیەکانەوە هۆڵەکانیان پڕنەکردۆتەاو وە بەشێک لەخاوەن کێڵگەکان بەنیازن هۆڵەکانیان بفرۆشن بۆهۆی گرانبونی پێداویستیەکان”.

نازم جاف، جەخت لەوە دەکاتەوە لەماوەی حەوتمانگدا لە مانگی پێنج هەتا کۆتای مانگی یانزە بڕی ٤٠ ملیار دینار زیان بەر تەواوی خاوەن پرۆژەکان لەهەرێمی کوردستان کەوتووە.

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بەردەوام داوادەکەن حکومەت کاربکات بۆ دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ مانەوەی کەرتەکە لەسەرپێی خۆی پشتیوانی تەواوبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی هەیانە.