یەدەگی زێڕ و دراوی بیانیی عێراق زیادیانكردووە

یەدەگی زێڕی عێراق زیادیكردووە و پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و سییەمینی جیهانی مسۆگەركردووە.

بەپێی داتاكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ، یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق زیادیكردووە و گەیشتووەتە 130.4 تۆن زێڕ و دەڵێت، تا كۆتایی مانگی تەمموزی ڕابردوو، بانكە ناوەندییەكانی جیهان بوون بە خاوەنی 35 هەزار و 393 تۆن زێڕ.

وەك داتا و ژمارەكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ ئاشكرایانكردووە، ئێستا عێراق بووەتە خاوەنی 130 تۆن و 400 كیلۆگرام زێڕ و بەوەش لە ڕیزبەندیی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبییەوە پێشكەوتووە بۆ پلەی سێیەم.