کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان پیرۆزبایی له‌ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كات

بەناوی خوای بەخشەندەو میهرەبان
بۆ / ژووری بازرگانی و پشەسازی سلێمانی
سڵاوی گەرمتان لێ بێت…
بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکەمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک و ئەنجۆمەنی ژووری بازرگانی و سەرجەم فەرمانبەرانبەرە دڵسۆزەکانی ژوورەکەتان دەکەین و دەستی ماندوو بوونتان دەگوشین بەبۆنەی بەدەستهینانی پلەی باشترێن ژوور لەسەر ئاستی عێراق ، بێگومان ئێوە شایستەی ئەم خەڵاتەن لە بری کارو چالاکیەکانتان لە بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی ، جگە لەوانە ڕۆڵی بەرچاوتان هەیە لە بووژانەوەی کشتوکاڵی ناوچەکە بەتایبەت دوای کردنەوەی بەشی کشتوکاڵ کە هەردەم بەپیری کیشەکانمانەوە دێن ، ئومێدەوارین هەمیشە سەرکەوتووبن لە خزمەتی شارەکەمان.

براتان
ناظم عبدالله جاف
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان