کۆبونەوەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ژوورە بازرگانیەکان و سەرۆک ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ئەنجامدرا.

کۆبونەوەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ژوورە بازرگانیەکان و سەرۆک ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم ئەنجامدرا.
لە پارێزگای سلێمانی، ڕێکەوتی ۲٠۲٤/٥/۲٦ بەسەرپەرشتی (د.محەمەد شەهاب) سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری ژوورە بازرگانیەکان و(عەتا محەمەد) ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری لیژنە و تەواوی ئەندامانی لیژنە و بەئامادەبونی هەریەکە لە (نەوزاد غەفور)سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و (گەیلان سەعید) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و (تاهیر عیزەدین)سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و (شکوری جمیل)سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ، كۆبونەوەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی ژوورە بازرگانیەکان و ئەندامەكانی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا، باس لەکارەکانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکان کرا لەدوای پرۆسەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی سەرۆکی ژوورەکان،هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانیان.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە باسکردنبوو لەوەی ژمارەیەك ڕاسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێردرێت.
لەکۆتای کۆبونەوەکەدا باس لەو بابەتانە کرا کە مانگانە ژوورە بازرگانیەکان لەکۆبونەوەی ئاسای خۆیاندا ئەنجامیانداوە دووبارە تاوتوێ كرایەوە.