دەستپێکردنی یەکەمین خولی وەرزی ژیری دەستکرد و گۆڕینی دیجیتاڵی و بەکارهێنانیان لەگەشەیپێدانی دامەزراوەکاندا

دەستپێکردنی یەکەمین خولی وەرزی ژیری دەستکرد و گۆڕینی دیجیتاڵی و بەکارهێنانیان لەگەشەیپێدانی دامەزراوەکاندا.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە زانکۆی سلێمانی بەشاداریکرد لە یەکەمین خولی وەرزی ژیری دەستکرد.

ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین خولی وەرزی (ژیری دەستکرد و گۆڕینی دیجیتاڵی و بەکارهێنانیان لە گەشەپێدانی دامەزراوەکاندا) دەستپێکرد کە بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لەماوەی ڕۆژانی خولەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ لە لایەن کەسانی شارەزاو بەتوانا پێشکەش دەکرێن کە تایبەتن بە تەکنەلۆژیای دەستکرد و  بەروپێشچونەکان لەداهاتوودا.