دیدارێکی بازرگانی تورکیا و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

رێکەوتی 22/5/2024 بە بەشداری بەهمەن عوسمان و عبید احمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پارێزگای هەولێر، بەشداریانکرد لەدیدارێکی بازرگانی نێوان بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا خۆماڵیەکان و ژمارەیەک لەکۆمپانیاکانی ووڵاتی تورکیا لە سێکتەری بیناسازی و پیشەسازی.
بەهمەن عوسمان، ئەدامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانج لە سازدانی ئەم دیدارە، لێکنزیککردنەوەی بازرگانانی نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستانە بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش.
راشیگەیاند، لەگەڵ بەڕێز(دێنیز ) سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکانی دەوڵەتی تورکیا کۆبونەوە و گفتوگۆمانکرد لەبارەی بەشداریکردنی کۆمپانیاکانیان لە پێشانگای(لە عێراق دروستکراو) لە بەرواری 4-6/7 لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، وە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا تورکیکان لەو پێشانگایەدا.
بەشێکی دیکەی کفتوگۆکە تایبەتبوو بە ئەنجامدانی دیدارێکی بازرگانی نێوان کۆمپانیا تورکیەکان و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، بەڵێنیاندا لە مانی نۆی ئەمساڵدا ئەو دیدارە ئەنجام بدەن لە پارێزگای سلێمانی وە هەردولا کاری لەسەربکەن.