کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەرێوەچوو

بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری گشتی ژوور، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٩ کۆبونەوەی یاسای مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لە خۆئامادەکردن بۆ پێشوازی لە تەواوی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق کرا کە لەشاری سلێمانی کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت و خەڵاتی ڕێزلێنان دەدرێت بە ژووری بازرگانی سلێمانی وەک چالاکترین ژوور لەسەر ئاستی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق.

بەشێکی کۆبونەوەکە باسکردنی پەیوەندییە بازرگانڕیەکان بوو لەگەڵ لەگەڵ وڵاتانی جیهان و گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کار زیاد بکرێت.