کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و بەڕێوەبەر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەی مانگی دوو ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی کێشە بازرگانی و پیشەسازیەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی کرا، له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ گفتوگۆكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لەو گرفتانەش کرا کە خاوەن نوسینگەو پیشەسازان ئاراستەی ژووریان کردووە.