نرخی نەوت گەیشتە سەروو 92 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك

نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەروی 92 دۆلار بەپێ داتاكانی پێگەی بلۆمبێرگ و نەوتی خاوی تەكساس نرخەکە بە جێگری نامێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 4ی شوباتی 2022، نرخی نەوت ئاستی 92 دۆلار تێپەڕاندوو هاوکات نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 92 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش بۆ یەکەمجارە بگاتە ئەو نرخە لەدوای تشرینی یەکەمی 2014ەوە.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس یەک دۆلار و 46 سەنت بەرزبووەوە بە 91 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

هەردوو نرخی نەوتی برێنت و تێکساس لە بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا مامەڵەیان پێوە دەکرێت، هەروەها بۆ ماوەی 7 هەفتەی بەردەوامە نرخەکانی نەوت روویان لە بەرزبوونەوەیە.