لە گرانی نرخى کاڵا و پێداویستییەکان عێراق لە ریزبەندى هەشتەمی وڵاتانى عەرەبیدایە

بەگوێرەى ئامارەکانی تێچووی ژیان بۆ ساڵی 2024، عێراق پلەی مامناوەندی لە تێچووی ژیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە.

عێراق لە کۆی 132 وڵات لە رووى گرانى نرخ و تێچووی ژیان بۆ ساڵی 2024 لە ریزبەندی 85ەمیندایە، هاوکات لە ریزبەندی هەشتەمی جیهانی عەرەبیدایە لە رووی گرانی نرخەوە، دوای قەتەر، ئیمارات، لوبنان، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، سعودیە دێت.

هاوکات، لەبارەى تێچووی کرێی خانوو، عێراق لە پلەی 81ی جیهانیدایە، لە بەرامبەردا لە ئاستی جیهانیدا پلەی 89ی هەیە لە تێچووی خواردنی میوەدا، هاوکات لە نرخی چێشتخانەکاندا پلەی 75ی لەسەر ئاستى 132 وڵاتى جیهان گرتووە، لە ئاستی کڕینیشدا پلەی 68ی جیهانی هەیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

وەرگیراوە لەکەناڵ8